سلێمانی؛ غالب محەمەد لەبەردەم پۆلیس وتەی لێ وەرگیرا

(سبەی):

لەسەر سكاڵایەكی بەڕێوەبەری گومرگ، سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبەردەم پۆلیس وتەی لێوەرگیراو دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.

 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، د.غالب محەمەد سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە بنكەی پۆلیسی ئازادی لە سلێمانی وتەی لێوەرگیراو دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.

 

بانگهێشتنی سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەردەم پۆلیس لەسەر بنەمای سكاڵایەكە كە لەلایەن بەڕێوەبەری گومركی سلێمانییەوە لەسەری تۆماركراوە بەتۆمەتی بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵە و تەشهیركردن لە دۆسیەی هێنانەناوەوەی بەنزینی خراپ بۆ هەرێمی كوردستان.

 

لەكاتی ئامادەبونی سەرۆكی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەكان لەبەردەم پۆلیس، ژمارەیەك چالاكوان و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پەرلەمانتارو هاوڵاتیان بۆ پشتیوانیكردنی لەبەردەم بنكەی پۆلیس كۆبونەوە.

 

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە