(سبەی):
دوای شه‌ش مانگ له ئاواره‌یی، یه‌كه‌م كاروانی ئاواره‌كانی رەققە گه‌ڕانه‌وه شاره‌كه‌یان، ئه‌وه‌ش دوای ئازادكردنی له لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای سوریای دیموكراته‌وه.
میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ یه‌كه‌م كاروانی ئاواره‌كانی رەققە بۆ شاره‌كه گەڕاونەتەوە كه ئێستا له‌بری داعش، له‌ژێركۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتدایه و ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری رەققەش ئیداره‌ی كاروباره‌كانی شاره‌كه ده‌ده‌ن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به سه‌دان خێزان گه‌رانه‌وه گه‌ره‌كی مه‌شله‌ب ئه‌وه‌ش دوای پاككردنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كه له مین و ته‌قه‌مه‌نیه به جێماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش.
مه‌شله‌ب یه‌كه‌م گه‌ڕه‌كه كه دوای ئازادكردنی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و له رۆژهه‌ڵاتی ره‌قه‌یه، یه‌كه‌م گه‌ڕه‌كیش بو كه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه‌دا له لایه‌ن شه‌ڕڤانانی سوریای دیموكراته‌وه ئازادكرا.