(سبەی):
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بەزۆرینەی دەنگ، فه‌یسه‌ڵ ئیبراهیم سەرۆکی فراکسیۆنی خزمەتی لەکارخست.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوەوە و کۆبونەکە تایبه‌ت بو به گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی فراوانكردنی سنوری دو گوند و گۆڕینی ناوی دو گوندی دیکە له سنوری پارێزگای سلێمانی و لەکارلادانی ئەندامێکی ئەنجومەن.
لە کۆبونەوەکەدا، پرسی لەکارلادانی فەیسەڵ ئیبراهیم، سەرۆکی فراکسیۆنی خزمەت لەسەر پشکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان خرایە دەنگدانەوە، کە به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ندا به‌شداری نه‌كردوه و دواتر بەدەنگی (22) ئەندام لەکارلادرا.
پێشتر کۆمەڵى ئیسلامى رایگەیاندبو، فەیسەڵ ئیبراهیم ئەندامى کۆمەڵى ئیسلامیى کوردستان و ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لەلایەن کۆمەڵەوە لەو حیزبە دەرنەکراوە و تەنها داوایان لێکردوە پابەند بێت لە دەوام کردنى لە ئەنجوومەنى پارێزگا و ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانی سەرپشک کراوە لە ئەنجامدانى رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ناوبراو.
دوای راگەیەندراوەکەی کۆمەڵ، فەیسەڵ ئیبراهیم کە ئێستا لەدەرەوەی وڵات نیشتەجێیە، رایگەیاند: هیچ پەیوەندییەکی بە حیزبەکەیەوە نەماوە.
به‌رنامه‌ی كاری ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نه‌كه کە پێشتر بڵاوکرایەوە، له تۆڕە كۆمه‌ڵایه‌تییەکان روبه‌ڕوی ره‌خنه‌ی زۆر بوه‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا پارێزگاكه به‌هۆی قه‌یرانه‌كانه‌وه روبه‌ڕوی دۆخێكی سه‌خت بوه‌ته‌وه و ئه‌نجومه‌ن له‌بری دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره بۆ قه‌یرانه‌كان سه‌رقاڵی گۆڕینی ناوی چه‌ند گوندێكه.