(سبەی):
سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری سوننه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی میلیشیاكان كۆنترۆڵ بكات و هاوسه‌نگیی و سه‌قامگیریی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه بپارێزێت، پشتیوانیی ده‌كات بۆ خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌ركرده‌ی دیاری سوننه‌كان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد: به‌چه‌ند مه‌رجێك پشتیوانی له حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خولی دوه‌م وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵببژێردرێته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری نوجێفییه‌وه بڵاویكردوەته‌وه، ئه‌گه‌ر عه‌بادی به‌ڵێنه‌كانی بباته سه‌ر و گروپه چه‌كداره شیعه‌كان بخاته ژێر ركێفی ده‌وڵه‌ته‌وه و هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا بپارێزێت، ئه‌وا پشتوانیی لێده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایاری داهاتو.
بەوتەی نوجێفی؛ عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی شه‌قامی عێراقی به‌ده‌ست بهێنێت، پێویسته نیشتمانپه‌روه‌رێتیی له‌به‌رچاو بگرێت و خۆی له هه‌ژمونی ئێران به‌دور بگرێت.