(سبەی):
هاوڵاتییه‌ك له كۆیه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی خێزانی به ده‌مانچه كوڕ و هاوسه‌ره‌كه‌ی دەکوژێت و بەوتەی پۆلیس تائێستا بکوژەکە دەستگیر نەکراوە.
هه‌رێم گوشاد، ئه‌فسه‌ری ئێشكگری لە بەرێوەبەرێتی پۆلیسی كۆیه به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردو له گه‌ره‌كی كۆیه سیتی، به‌هۆی دروستبونی ده‌ماقاڵە و كێشه له نێوان خێزانێكدا، هاوڵاتیه‌ك به ده‌مانچه ته‌قه‌ی له كوڕ و هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوە و هه‌ردوكیانی كوشتوه.
وتیشی :”ژنه‌كه ته‌مه‌نی 47 ساڵە و ده‌ستبه‌جێ گیانی لەدەستداوە، كوڕه‌كه‌ش ته‌مه‌نی (18) ساڵە بە سەختی بریندار بوە و له كاتی گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس ئاشکرای کرد؛ هه‌رچه‌نده له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ بكوژه‌كه ده‌رچوه‌ـ به‌ڵام بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه و تائێستا ده‌ستگیرنه‌كراوه.