(سبه‌ی):
جه‌نگاوه‌رێكی ته‌مه‌ن (93) ساڵ كه به‌شداری شه‌ڕی دوه‌می جیهانی كردوه، له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌مریكادا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو بو به سه‌رۆكی شاره‌وانی نیوجه‌رزی.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ڤیتۆ پێریلۆ شكستی به تینتۆن فاڵسی سه‌رۆكی شاره‌وانی هێنا‌و وه‌كو كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ به سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵبژێردرا.
پێریللۆ كه له‌هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا له‌زه‌ریای ئارام به‌شداری شه‌ڕی دوه‌می جیهانی كردوه، به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند: هۆكاری به‌شداریكردنی له كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زانینی چۆنێتی خه‌رجكردنی بڕی (1.1) ملیۆن دۆلار له داهاتی شاره‌وانی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌و وتی: ده‌مه‌وێت بزانم ئه‌و بڕه پاره‌یه چۆن خه‌رج ده‌كرێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا پێریللۆ (53%)ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا له‌به‌رامبه‌ردا (46%)ی ده‌نگه‌كان بۆ تێرنینگی ركابه‌ری بو.
پێریللۆ ده‌ڵێت له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا جوتێ پێڵاوی له‌پێكردوه و ماڵ به ماڵ گه‌ڕاوه و ده‌نگی كۆكردوه‌ته‌وه.