بەغدا بە مەرج بودجە دەداتە هەرێم

مەزهەر محەمەد راویژكاری كاروباری ئابوریی عەبادی

(سبەى):

حكومەتی عێراق رادەستكردنی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان دەكاتە مەرجی پێدانی پشكی هەرێم لە بودحەی ساڵی (2018 )دا.

مەزهەر محەمەد ساڵح راویژكاری كاروباری ئابوریی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیری عیراق رایگەیاند؛ ئەوەی هەندێك لە میدیاكان باسی لێوە دەكەن لەبارەی كەمكردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە (17%)ەوە بۆ نزیكەی (12%)، تەنها پێشبینی و دەنگۆیە، چونكە هێشتا یاساكە رەشنوسە و لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند نەكراوە.

راشیگەیاند؛ پێویستە هەرێمی كوردستان سەرجەم داهاتەكانی هەرێم بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی فیدراڵیی، ئەو كات پشكی لە بودجەی گشتیی پێدەدرێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە