(سبەی):
بۆ رێزگرتن له له‌كار و به‌رهه‌مه‌كانی جوگرافیناس و گه‌ریده و مێژونوس كه‌ریم زه‌ند زانكۆی سلێمانی رێوره‌سمی چله‌ی ماته‌مه‌نی به‌ڕێوه برد.
وه‌ك وه‌فایه‌ك و كار و به‌رهه‌مه‌كانی، چله‌ی كۆچكردو جوگرافیناس و گه‌ریده و مێژونوس كه‌ریم زه‌ند له هۆڵی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چو.
كه‌سوكار و مامۆستایان و هاوڕێیانی كه‌ریم زه‌ند رایده‌گه‌یه‌نن: سه‌ده‌یه‌ك له مێژوی كورد، شاهێدی هه‌ڵمه‌ت و هه‌نگاوی زه‌نده و چه‌ندان په‌رتوكی سۆراغی مێژویی و جوگرافی ناو كتێبخانه‌ی كوردی به‌ڵگه‌ی زیندویی ئه‌و گه‌ریده‌یه.
ئاماژە بەوەش دەکەن، كه‌ریم زه‌ند هه‌وڵیداوه مێژوی رابردوی كورد وه‌ك خۆی تۆمار بكات و خاوه‌نی زیاتر له (40) كتێبی چاپكرا و هه‌زاران نوسین و به‌ڵگه‌نامه‌یه و یه‌كه‌م كه‌س بوه كه نه‌خشه‌ی تاپۆی ره‌شی ئه‌نتۆگرافیایی كوردستانی له‌ژێر زه‌مینه‌وه هێنایه سه‌ر زه‌مین.