(سبەی):
سەرۆکی میسر رێزێکی تایبەت لە کچە ئێزیدییەکی قوربانی دەستی داعش دەگرێت و درعی تایبەتی کۆنگرەی لاوانی جیهانی پێدەبەخشێت.
لە مەراسیمی کۆتایی کۆنگرەی لاوانی جیهان کە لە هاوینەهەواری شەرەمشێخ لە میسر بەرێوەچو، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر سەرەڕای پێشوازییەکی گەرم و تایبەتی، رێزێکی زۆر لە لەمیا حاجی بەشار، کچە قوربانی رزگاربوی دەستی داعش دەگرێت و درعی کۆنگرەکەی پێدەبەخشێت و ئەو هەڵوێست و رێزەی سەرۆکی میسر دەبێتە مایەی سەرنجی میدیای میسری و عەرەبی.
رۆژانی پێنج بۆ نۆی ئەم مانگە، کۆنگرەی لاوانی جیهانی لە میسر بەڕیوەچو، بەبەشداریی (3000) لاو و گەنج لەسەرانسەری جیهان و بەشداریی سەرۆک و سەرکردەی ژمارەیەک لە وڵاتان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
سەرۆکی میسر رێزێکی تایبەت لە کچە ئێزیدییەکی قوربانی دەستی داعش دەگرێت
Publié par Sbeiy sur jeudi 9 novembre 2017
لەمیا حاجی، کچە کوردی ئێزیدی خەڵکی شەنگالی رزگاربوی دەستی داعش یەکێک بو لە بەشدارانی کۆنگرەکە و لەکاتی پێشکەش کردنی وتەیەک و گێڕانەوەی بەسەرهاتی خۆی عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک میسر و زۆربەی ئامادەبوانی کۆنگرەکەی خستەگریان و رێزێکی تایبەت لە قوربانی و ئازارەکانی ئەو کچە ئێزیدییە نرا.