“بەمزوانە بەغدا نەوت رەوانەی هەرێم دەكات”

(سبەى):

جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات کە؛ بەمزوانە بەغدا نەوت رەوانەی هەرێم دەكات و دەڵێت:”ناردنی نەوت بۆ هەرێم لەسەر داوای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بوە”.

ئەنوەر تاهیر جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رایدەگەیەنێت؛ لە هەفتەی داهاتوەوە بەغدا بڕی (30) ملیۆن لیتر نەوتی سپی رەوانەی هەرێم دەكات و  ئەوەش دواى داواکارى و نوسراوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

دەشڵێت: “وەك ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی چاودێری ناردنی نەوت دەكەن تا دەگات بە دەستی هاوڵاتیان”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە