(سبەی)
هه‌ڵبژارده‌ی سوید به‌یه‌كسانبونی به‌رامبه‌ر ئیتاڵیا گه‌یشته دوا یارییه‌كانی مۆندیالی (2018) و ئیتاڵیاش هانده‌رانی بێهیوا كرد دوای (60) ساڵ و نه‌یتوانی بگاته مۆندیال.
له یاریی گه‌رانه‌وه‌ی پاشكۆی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كان بۆ گه‌یشتن به دوا یارییه‌كانی مۆندیالی (2018)ی روسیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له‌نێو یاریگای سانسیرۆ پێشوازی له سوید كرد.
راهێنه‌ری ئیتاڵیا له‌و یارییه‌دا گۆرانكاری له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌دا كردبو له‌سه‌ره‌تاوه به هێرشبردن ده‌ستیپێكرد، هه‌رچه‌نده ئیتاڵیه‌كان به درێژایی هه‌ردو تایمی یارییه‌كه كۆنترۆڵی یاریگا و تۆپیان كردبو به‌ڵام له تۆماركردنی گۆڵدا سه‌ركه‌وتو نه‌بون یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانی و به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له یاریی رۆیشتندا هه‌ڵبژارده‌ی سوید به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی بردبوه‌وه، بۆیه به كۆی ئه‌نجامی هه‌ردو یاریی، سوید گه‌یشته مۆندیال و ئیتاڵیاش ماڵئاوایی كرد‌و دوای (60) ساڵ نه‌یتوانی بگاته دوا یارییه‌كانی مۆندیال.
هاوکات دوای سه‌رنه‌كه‌وتنیان بۆ مۆندیال، هه‌ریه‌ك له جیان لویجی بوفۆنی گۆڵچی و دانێلی دی رۆسی و ئه‌ندریا بارزالی و جۆرجیۆ كیلینی وازهێنانیان له یارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان راگه‌یاند.
بوفۆن ماوه‌ی (19) ساڵه وه‌ك گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا یاریده‌كات و (175) یاریی ئه‌نجامداوه، هه‌روه‌ها بارزالی به‌شداری (73) یاریی كردوه و كیلینیس (96) یاریی بۆ ئیتاڵیا ئه‌نجامداوه‌و (8) گۆڵیشی تۆماركردوه، دانێلی دی رۆسیش به‌شداری (117) یاریی كردوه‌و (21) گۆڵی تۆماركردوه، ئه‌م یاریزانانه سه‌رجه‌میان به‌شداری یارییه‌كانی مۆندیالی (2006) یان كردوه كه ئیتاڵیا نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
جیامپیرۆ ڤینتۆرای راهێنه‌ریش دوای سه‌رنه‌خستنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بۆ مۆندیال ده‌ستی له كاركێشایه‌وه.