(سبەی):
شاهۆز حه‌سه‌ن، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده رایده‌گه‌یه‌نێت؛ تا ده‌ستێوه‌ردانی توركیا و ئێران له سوریا هه‌بێ و گروپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به‌رێكخراوی قاعیده له سوریا بونیان هه‌بێت، بونی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له سوریا پێویسته.
له‌دوای لێدوانه‌كه‌ی جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مەریكا له‌باره‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سوریا تا گه‌یشتن به‌رێگه‌چاره‌ی سیاسی له‌و وڵاته و له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر و توندوتیژیی، شاهۆز حه‌سه‌ن، هاوسه‌رۆكی په‌یه‌ده له نامه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز رایگه‌یاندوه؛ بونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له سوریا پێویسته.
ئاماژەی بەوەشکرد، مانەوەی ئەو هێزانە تا ئه‌وكاته پێویستە کە سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له سوریا ده‌گه‌نه رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی بۆ قه‌یرانه‌كان و له‌ناوبردنی ته‌واوه‌تی گروپه توندڕه‌و و تیرۆریستیه‌كان.