(سبەی):
وه‌فدێكی حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات و ئه‌و ناوچانه به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه كه به‌هۆی زەمینله‌رزه‌كه‌وه له ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه زیانیان پێگه‌یشتوه.
وه‌فده‌كه له‌سه‌ر داوای ده‌رباز محه‌مه‌د وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق سه‌ردانی ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ن و نوێنه‌ری مانگی سوری عێراقی و وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، هاوڕێیەتی وەفدەکە دەکەن بۆ ناوچە زیانلێکەوتوەکان.
د.ده‌رباز محه‌مه‌د، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر راسپاردەی حه‌یده‌ر عه‌بادی لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردن و هه‌ڵسه‌نگانی زیانه‌كانی بومه‌له‌رزه‌كه پێكهێنراوه و دوای دیاریكردنی زیانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار له‌سه‌ر شێوازی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه ده‌درێت.
وه‌فده‌كه داوای له پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت كردوه کە به وردی راپۆرتێك له‌سه‌ر سه‌رجه‌م زیانه‌كان ئاماده بكات.