(سبەی):
ئه‌ندامێکی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت؛ نه كۆنگره له‌كاتی خۆیدا ده‌به‌سترێت نه كۆبونه‌وه‌ی سه‌كردایه‌تیش ئه‌نجامده‌درێت، دەشڵێت: پارتی رێگره له دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك.
مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا كه بۆ خه‌ڵاتكردنی چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین رێكخرابو، رایگه‌یاند؛ نه كۆنگره‌ی یه‌كێتی له كاتی دیاریكراودا ده‌به‌سترێت، نه كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیش ئه‌نجامده‌درێت، هەروەها نەخۆی بۆ ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه هه‌ڵده‌بژێرێت كه له بری مه‌كته‌بی سیاسی پێكده‌هێندرێت.
سه‌نگاوی رونیکردەوە، باشترین رێگه جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی بو.
سەبارەت بەپرسی پارێزگاری کەرکوکیش، مەحمود سەنگاوی وتی: پارتی رێگره له‌دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك.