مامۆستایانی ناڕازی: دەبێت مامۆستایان تەنها دو رۆژ دەوام بکەن

گردبونەوەیەکى مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەڵەبجە .. (ئەرشیف)

(سبەى):

مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە رایدەگەیەنن؛ گوزەران و لایەنی دارایی مامۆستایان خراپە و لەبەرئەوە دەبێت مامۆستایان لە هەفتەیەكدا تەنها دو رۆژ دەوام بكەن.

دەستەی داكۆكی مامۆستایانی ناڕازی هەڵەبجە لە بەیاننامەیەكدا داوا لە پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید و سەیدسادق و پێنجوێن دەكات، دەوامی مامۆستایان لە هەفتەیەكدا بكرێتە دو رۆژ و ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی شارەكانیشن وانە وتنەوەیان هەر بۆ دو رۆژ رێكبخرێت لە هەفتەیەكدا.

ئاماژەیان بەوەشكردوە؛ تا ئێستا حكومەتی هەرێم لە بەرامبەر دەنگی مامۆستایان و هاتنە سەر شەقامیان خەمسارد و بێ باكە، هێشتا بڕیاری پێدانی شایستە داراییەكانی مامۆستایانی نەداوە.

هەروەک مامۆستایان رەخنەی توند لە حكومەتی هەرێم دەگرن كە كاتی پێدانی موچەكانیان كردوەتە (45) رۆژ، سەرەڕای ئەوەی موچەكانیشیان بوە بە چارەكە موچە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە