کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک بۆ کاتێکى نادیار دواخرا

(سبەى):

ئەو کۆبونەوەیەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە بڕیاربو سبەینێ سێشەممە ئەنجام بدرێت بۆ کاتێکى نادیار دواخرا.

رێبوار تاڵەبانی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت، كۆبونەوەی ئەنجومەنەكەی بۆكاتێكی نادیار دواخست، بەبیانوی ئەوەی لایەنەكانی ناو ئەنجومەن لەسەر شوێنی كۆبونەوەكە نەگەیشتونەتە رێككەوتن.

پێشتریش سەرۆكی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، لە پشكی پارتی، رەتیكردەوە بگەڕێنەوە كەركوك تا دۆخی شارەكە نەگەڕێتەوە بۆ پێش (16)ی ئۆكتۆبەر، هەروەک ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی دەڵێت؛ ئەگەر كۆبونەوەكە دوابخرێت كورد پۆستی پارێزگارى لەدەستدەچێت ‌و ئەنجومەنەكەش هەڵدەوەشێتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە