بومەلەرزەیەک دەربەندیخان و هەڵەبجە و گەرمیانی هەژاند

دواى بومەلەرزەکەى ئەمشەو دو هاوڵاتى هاتونەتە دەرەوەى ماڵەکەیان .. فۆتۆ: پاڤێڵ عەبدولڕەحمان

(سبەی):

بومەلەرزەیەک دەربەندیخان و هەڵەبجە و شارەزور و قەرەداغی هەژاند.

پەیامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگەیاند: بومەلەرزەیەک بە گۆڕی (4.9) پلە بەپێوەری رێختەر دەربەندیخانی هەژاندوە و بەهۆیەوە زۆرینەی خێزانەکان و دانیشتوانی شارەکە لە ماڵەکانیان هاتونەتە دەرەوە.

پەیامنێرانمان رایانگەیاند: بومەلەرزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ دەربەندیخان و گەرمیان و هەڵەبجە و شارەزوری هەژاندوە و لە زۆربەی ناوچەکان هەستی پێکراوە.

بەپێی سەرچاوەکانی کەشناسی، چەقی بوەمەلەرزەکە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوە کە گوڕی بومەلەرزەکە لەو شارە (5.3) پلە بوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە