“سەركردایەتی رۆژی كۆنگرە دەستنیشان نەكات خۆمان دیاریی دەكەین”

(سبەى):

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی داوا لە ئەنجومەنی سەركردایەتی حیزبەكەی دەكات بڕیار لەسەر دیاریكردنی رۆژی بەستنی كۆنگرە بدات، ئاماژە بەوەش دەکات؛ ئەگەر سەركردایەتی رۆژی كۆنگرە دەستنیشان نەكات خۆیان لە كۆبونەوەی فراواندا بڕیار لە رۆژی بەستنی كۆنگرە دەدەن.

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، راگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات، لە كۆبونەوەی سكرتاریەت و لێپرسراوی كۆمسیۆنەكانی ئەنجومەنی ناوەندیدا چەند بڕیارێكیانداوە، لەوانەش ئەنجومەنی ناوەندی داوا لە ئەنجومەنی سەركردایەتی حیزبەكەی دەكات بەزوترین كات كۆبێتەوە و بڕیار لەسەر دیاریكردنی ڕۆژی بەستنی كۆنگرە و رێوشوێنەكانی بدات، بە پێچەوانەشەوە ئەنجومەنی ناوەند لە كۆبونەوەی فراوانی خۆیدا بڕیار لە ڕۆژی بەستنی كۆنگرە دەدات.

هەروەها ئەنجومەنی ناوەند بڕیاریداوە وەك ئامادەكاری بۆ كۆنگرە دەستبكات بەهەمواركردنی ڕەشنوسی پەسەندكراوی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی بۆئەوەی لەگەڵ دۆخی ئێستای یەكێتیدا بگونجێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە