(سبەی):
ئه‌مڕۆ چوارشەممە كاریگه‌ریی شه‌پۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان لاواز ده‌بێت و بە پێی پێشبینییەکان رۆژی هەینی لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
فازل ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، به(تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ زۆرترین رێژه‌ی بارانبارین له ناوچه‌كانی ئیداره‌ی راپه‌ڕین تۆماركراوه و به‌راورد به ساڵی رابردو بارانبارین دوانه‌كه‌وتوه و رێژه‌یه‌كی باش باریوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه كرد؛ كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله بارانبارینە، ئه‌مڕۆ به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت و له سنوری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ باران ده‌بارێت.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، رۆژی هەینی بەفر ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
رێژەى باران بارین لە (24)سەعاتى رابردو: