(سبەی):
وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیداڵی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم، تۆپه‌كه له گۆڕەپانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه و پێویسته نیازپاكیی و هه‌ڵوێستی رون پیشان بدات سه‌باره‌ت به‌پابه‌ندبون به بڕیاره‌كه‌وە.
سه‌عد حه‌دیسی، وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رونی كرده‌وه کە دادگای فیدراڵی به‌شێوه‌یه‌كی رون و ئاشكرا ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندوەته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندبێت بەبڕیارەکەوە ئه‌وا ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵیدا ده‌ڕه‌خسێت.
حەدیسی وتیشی :”دوای ده‌رچونی بڕیاره دادوه‌رییه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی، كه جه‌ختی له‌سه‌ر ناشه‌رعی بون و نایاسایی بونی ریفراندۆمه‌كه كردوەته‌وه، ته‌واوی ده‌رئه‌نجام و لێكه‌وته‌كانی ره‌تكردوەته‌وه، ئێمه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستێكی رون و ئاشكرا ببینین، كه په‌یوه‌سته به‌رێزگرتن له ده‌ستور و ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌نده به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی دادگای فیدراڵی، ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی گرنگ و سه‌ره‌كییه بۆ سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی متمانه، كه توشی زیانێكی زۆر بو به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌كه‌وه”.