(سبەی):
سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمه‌كانه‌ی کە له سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆكرابونه‌وه، به‌ره‌و كرماشان به‌ڕێكران.
په‌یامنێری (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی كه‌مپینه‌كانه‌وه له سلێمانی و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆكرابونه‌وه، به‌ره‌و مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان به‌ڕێكران بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه‌وه به‌ره‌و ناوچه كاره‌ساتباره‌كان ببرێن و بگه‌یه‌نرێنه ده‌ست خه‌ڵكانی لێقه‌وماو.
كۆمه‌كه‌كان به (16) ئوتۆمبێلی بارهه‌ڵگر گواستراونه‌ته‌وه و ژمارەیەک رۆژنامه‌نوس و چالاکوان یاوه‌ری گه‌یاندنی كاروانی هاوكارییه‌كان ده‌كه‌ن به هاوڵاتیانی زیانلێكه‌وتوی كرماشان.