(سبه‌ی):
قه‌ڵای سپی حه‌سار یه‌كێكه له شوێنه‌واره دێرینه‌كانی كوردستان له سنوری قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی (2012) له لایه‌ن په‌یمانگه‌ی به‌رلین و زانكۆی ڤیه‌ننا به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌ی شوێنه‌واری سلێمانی پشكنینی بۆ كرا، به‌ڵام دواتر جێهێڵرا، ئێستاش به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه ئه‌و شوێنه‌واره به‌ره‌و له‌ناوچون ده‌چێت.
ره‌مه‌ك ره‌مه‌زان قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ له‌لێدوانێكیدا به تۆڕی میدیای گۆڕانی راگه‌یاند، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و حكومه‌ت ئاوڕێكی جددی له شوێنه‌واره دێرینه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ بده‌نه‌وه، به‌و پێیه‌ی كه چه‌مچه‌ماڵ چه‌ندین پێگه و شوێنه‌واری گرنگ و دێرینی تێدایه.
وتیشی: ئه‌وان پاش ده‌ستبه‌كاربونیان ه‌ك قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ستكردن به مه‌ترسیی له‌ناوچونی شوێنه‌واره دێرین و مێژوییه‌كان، په‌یوه‌ندییان به‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردوه‌و له‌مانگی ئابی رابردو سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سلێمانیان كرد و داوایانكردوه فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و بواره بكرێته‌وه.
ته‌ئكیدیشیكردوه كه نه‌بونی فه‌رمانه‌یه‌كی تایبه‌ت به شوێنه‌وار له چه‌مچه‌ماڵ، هۆكار بوه بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان كه‌متر لایان لێ بكرێته‌وه.