(سبەی):
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاربای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت؛ پێدانی كاره‌با به هاولاتیان كه‌مده‌بێته‌وه بۆ (8) سەعات له شه‌و و رۆژێكدا، حكومه‌تیش به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌هۆی دابیننه‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با، ئاشكراشیده‌كات؛ داهاتی كاره‌بای سلێمانی ته‌نها له (11) مانگی ئه‌مساڵ زیاتر له (60) ملیار دینار بوه.
ئه‌گه‌ر له ساڵی رابردودا رۆژانه (12) سەعات كاره‌بای نیشتمانی درابێت بەهاوڵاتیان، له‌م ساڵدا ئه‌و بڕه به‌ته‌واوه‌تی كه‌میكردوه و له ئێستا ته‌نیا (8) سەعات كاربای نیشتمانی ده‌درێت بەهاوڵاتیان، حكومه‌تی هه‌رێم بڕی پێویست سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با دابین ناكات.
شێخ سالار حیسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای سلێمانی رایگەیاند؛ پێدانی كاره‌با به هاولاتیان كه‌مده‌بێته‌وه بۆ (8) سەعات له شه‌و و رۆژێكدا.
وتیشی: حكومه‌ت به‌رپرسیارە لە هۆکاری کەمی کارەبا، ئەویش به‌هۆی دابیننه‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با.
رونیشیکردەوە،داهاتی كاره‌بای سلێمانی ته‌نها له (11) مانگی ئه‌مساڵ زیاتر له (60) ملیار دینار بوه و سه‌رجه‌می ئه‌و داهاته‌ش راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت و کارەبای سلێمانی ناتوانێت ته‌نانه‌ت یه‌ك دۆلاری داهاته‌كه‌ی بۆ كه‌رته‌كه‌ی خۆی به‌كار بهێنێته‌وه.