(سبەی):
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی بەرامبەر ژنان له سلێمانی ئاشکرای دەکات کە له ماوه‌ی ده مانگی ئه‌مساڵدا هه‌زار و (923) حاڵه‌تی توندوتیژی جۆراوجۆر بەرامبەر ژنان تۆماركراوه.
له سلێمانی چه‌ند چالاكییه‌ك، به بۆنه‌ی (25)ی نۆڤه‌مبه‌ر رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌چو.
عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی، ڕایگه‌یاند؛ له ماوه‌ی (11) مانگی رابردوی ئه‌مساڵدا (233) ژن به هۆی بونی مه‌ترسی له سه‌ر ژیانیان داڵده دراون.
سه‌ركه‌وت عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژی ژنان, ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوە کە له ماوه‌ی ده مانگی ئه‌مساڵدا هه‌زار و (923)حاڵه‌تی توندوتیژی جۆراوجۆر بەرامبەر به ژنان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یان تۆماركراوه.
په‌روین حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان ده‌ڵێت، به‌راورد به ساڵانی رابردو قه‌یرانی دارایی هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی توندوتیژین.