بەغدا دو ملیۆن لیتر نەوت بۆ ناوچە زیانلێکەوتوەکانى بومەلەزرەکە دەنێرێت

(سبەی):

حکومەتى عێراق بڕیاریدا بڕى دو ملیۆن لیتر نەوت دابین بکات بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی سەرەتای ئەم مانگەوە زیانیان لێکەوت، بەتایبەتی قەزاى دەربەندیخان.

نوسینگەى رۆژنامەوانى د.دەرباز محەمەد، رایگەیاند: وەزیرى کۆچ و کۆچبەران، داواکاریى دابینکردنى نەوتى سپى بۆ ئەو ناوچانە ئاراستەی ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى نەوتی عێراق کردوە، دواى  ئەوەى بڕیارەکە دراوە، هەماهەنگى پێویست لەگەڵ وەزارەتى نەوتى عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە بۆ ئەوەى لەم وەرزى سەرمایەدا ئەو بڕە نەوتە بگەیەنرێتە ناوچە زیانلێکەوتوەکانی بومەلەرزەکە.

ساڵى رابردو جیا لەو بڕە نەوتەى وەک پشکى ئاوارەکان رەوانەى کەمپەکانى هەرێم کرا لە لایەن بەغداوە، وەزیرى کۆچ و کۆچبەران  بڕى یەک ملیۆن لیتر نەوتى سپى بۆ دامەزراوەکانى حکومەت لە سلێمانى و گەرمیان دابین کرد.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە