ئەحمەد هەورامی
دوای داگیركردنی كه‌ركوك و ناوچە جێناكۆكه‌كانی باشوری كوردستان له رۆژی (16/10/2017) له لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبیه‌وه، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له رۆژی (22/10/2017) رایگه‌یاند؛ ئێستا هیلالی شیعی بوه‌ته به‌در و هه‌مو وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی گرتوه‌ته‌وه و سنوری چالاكی ئێمه له تارانه‌وه بۆ سه‌ر لێواره‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته. له عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و باكوری ئه‌فریقیا هیچ كێشه‌یه‌ك یه‌كلا نابێته‌وه ئه‌گه‌ر ئێران رازی نه‌بێت.
ئه‌وه‌ی له ئێران رویدا له ساڵی (1979)دا دامه‌زراندنی سیستمێكی تیوێكراتی مه‌زهه‌بی بو، هه‌رچه‌نده به شۆڕش ناوزه‌د كرا، بەڵام هیچ نوێگه‌ری و گۆڕانكاری تیا نه‌بو، تۆلیتاریه‌تی شه‌ریعه‌تی په‌یڕه‌و كرد. ئێران بۆ فراوان كردنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌خشه‌یه‌كی هیلالی شیعی دانا كه له شێوه‌ی كه‌وانه‌یه‌ك وڵاتانی (سعودیه و یه‌مه‌ن و به‌حرین و كوێت و عێراق و لوبنان) ده‌گرێته‌وه.
شا عەبدوڵای دوه‌م ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی به‌كارهێناوه له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (واشنتون پۆست) له (9/12/2004)دا ئێران هه‌وڵده‌دات له شێوه‌ی كه‌وانه‌ی شیعی ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌كه‌دا په‌ره پێبدات، ئه‌م بۆچونه تا ئێستاش راست ده‌رچوه.
له‌ساڵی (2009)دا سه‌رۆكی هەواڵگری سعودی له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌فاره‌تی ئه‌مەریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مەریكا رێگا له هیلالی شیعی نه‌گرێت ئه‌وا ده‌بێته (به‌در مكتمل) مانگی ته‌واو له هه‌مو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌و وڵاتانه‌ی دژی هیلالی شیعین (كوەیت و سعودیه و به‌حرەین و ئوردن) كه ئه‌م وڵاتانه بێهیوان له هه‌وڵه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ به‌رگری گرتن له بڵاو بونه‌وه‌ی هیلالی شیعی و گه‌شه كردنی هه‌ژمونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا. به‌تایبه‌تی رێكه‌وتنه ئەتۆمیه‌كه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مەریكا و وڵاتانی رۆژئاوا له نیسانی / 2015 دا ئه‌و وڵاتانه‌ی بێهیوا كرد.
كورد و هیلالی شیعی
كورد نزیكه‌ی (100)ساڵه هه‌وڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌دات، هۆكاریش زۆرن كه كورد نه‌یتوانی له‌و هه‌وڵانه سه‌ركه‌وتو بێت، به‌ڵام گرنگترینیان هۆكاری ده‌ره‌كی و سیاسه‌تی وڵاتانی زلهێز بوه كه هه‌رگیز رێگه‌یان نه‌داوه جوگرافیا و باڵانسی هێز له ناوچه‌كه‌دا تێكبچێت، له‌و ماوه‌یه‌دا گرفته‌كانی ناوخۆی كورد وه‌ك خۆیان ماون و به‌رده‌وامن و چاره‌نه‌كراون و شۆڕشه‌كانی كورد هیچیان نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام بۆ به‌دیهێنانی داخوازیه‌كانی گه‌لی كوردستان.
یه‌كێك له پایه‌و دروشمه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌نارده كردنی شۆڕشی ئیسلامیه بۆ وڵاتانی شیعه مه‌زهه‌ب كه به هیلالی شیعی ناسراوه ئێستا نۆ پارێزگای عێراق و چه‌ند پارێزگایه‌كی سوری و سعودی و به‌حرەین و لوبنان ده‌گرێته‌وه، كوردیش ده‌كه‌وێته ناو ئه‌و پرۆژه‌یه، چونكه رێگه‌ی گه‌یشتن به وڵاتانی سوریا و لوبنان به كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، كه‌واته ئه‌جیندای جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه و ستراتیژی په‌یوه‌سته به كورده‌وه.
ئایا ئه‌م پرۆژه‌یه له‌ڕوی ستراتیژی و دورمه‌وداوه تا چه‌ند له دژی كوردایه، چیتر نابێت كورد خوێندنه‌وه‌ی هه‌ڵه بۆ توانای سه‌ربازی و سیاسی و ئابوری دۆست و دوژمنه‌كانی بكات. په‌لاماره‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچە جێناكۆكه‌كانی كوردستان له (16/10/2017) به پشتگیری سوپای پاسداران و راوێژكارانی توركیا و ئاگاداری ئه‌مەریكا به چه‌كی ئه‌مەریكی كه بوه هۆی شه‌هید بونی ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌و ئاواره بونی زیاتر له (180) هه‌زار هاوڵاتی دانیشتوانی كه‌ركوك و دوز و پردێ و مه‌خمور كه ئێستا سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر (51%)ی خاكی هه‌رێم، روبه‌ری سنوری هه‌رێمیان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ ساڵی (2003) ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی په‌یڕه‌و كردنی سیاسه‌تی شۆڤێنی و مه‌زهه‌بی بو دژی گه‌لی كورد.
مه‌ترسی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ته‌نیا له‌سه‌ر باشوری كوردستان نیه به‌ڵكو مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی كوردستانه، به‌هۆی په‌یوه‌ندیان به ئێرانه‌وه، ئێران به‌كاریان ده‌هێنێت دژی كورد به‌تایبه‌تی له ئێستادا كه هێڵه سنوریه‌كان له ناوچه‌كه‌دا كاڵ بونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی زیاتری بۆ ئێران ره‌خساندوه كه بتوانێت له رێگه‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه گوشار بخاته سه‌ر رۆژئاوا و باكور و باشوری كوردستان. ئه‌گه‌ر كورد له‌سه‌ر ئه‌م ناكۆكیه ناوخۆیانه‌ی ئێستای به‌رده‌وام بێت و ململانێی هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان به‌و ئاڕاسته‌یه بڕوات، هه‌رێمی كوردستان له ئاینده‌دا ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسیه‌كی جدی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌تایبه‌تی ناوچه جێناكۆكه‌كان.
لایه‌نه سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ست ده‌كه‌ن گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه خێران و گوشارێكی زۆر له‌سه‌ر ئێران هه‌یه بۆیه پێویسته به په‌له نێوماڵی خۆیان رێكبخه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پشكی خۆیان له گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه هه‌بێت و ده‌بێت له ئێستاوه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی یه‌كگرتو ئاماده بكه‌ن بۆ گۆڕانكاریه‌كانی داهاتو.
پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌كی ئه‌مەریكی/ سعودی/ ئیسرائیلی/ سوننه‌ی عێراق دژی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌كان ئاماژه له پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌كی نوێ ئه‌مەریكی/ سعودی/ ئیسرائیلی/ سوننه‌ی عێراق له دژی ئێران و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن، به‌ڵام چاودێرانی سیاسی پێیان وایه ئه‌مەریكا له‌ڕوی واقعه‌وه ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی راده‌ستی شیعه و ئێران كردوه .
رێكس تیله‌رسۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌وڵێكی نوێ ده‌كات بۆ نزیككردنه‌وه‌ی ئیسرائیل و سعودیه و سونه‌ی عێراق و وڵاتانی كه‌نداو بۆ لێدانی میلیشیاكانی ئێران و هه‌ژمونی ئه‌و وڵاته له سوریا و عێراق.
هاوكات رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆستی ئه‌مەریكی) بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مەریكا به هێزێكی زۆره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق و سوریا و كۆتایی به‌و هه‌ژمونه‌ی ئێران ده‌هێنێت له ناوچه‌كه‌دا.
به‌پێی زانیاری رۆژنامه‌كه ئه‌و ئه‌جیندایه‌ی ئه‌مەریكا دوای كۆتایی داعش ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌مەریكا ده‌ست له‌و ناوچه‌یه به‌رنادات له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكاری سیاسی و ئابوری و سه‌ربازی، به‌ڵام ئه‌و واقعه به ئاشكرا شه‌ڕی هه‌ژمونی ئێرانیه‌كان ناكات و تا سنورێك فرسه‌تی پێ داون، ئه‌وه‌تا میلیشیا ئێرانیه‌كان به چه‌كی ئه‌مریكی شه‌ڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن كه گرنگترین هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بون له شه‌ڕی دژی داعشدا كه تائێستا ئه‌مریكیه‌كان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بو به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌لاماره سه‌ربازیه‌ی كه دژی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا.
نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت: ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی (سەعد حەریری) سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان زه‌نگی بێدارییه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه ئێران خه‌ریكه هه‌نگاو به هه‌نگاو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست قوت ده‌دات. سعد حریری به ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی ئێرانی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی ده‌ست له كاروباری ناوخۆی لوبنان وه‌رده‌دات.
سعودیه (440) ملیۆن دۆلار بۆ ده‌ستگیری كردنی (40) كه‌س سه‌ر به حوسیه‌كانی یه‌مه‌ن نزیك له ئێران ته‌رخان ده‌كات كه به‌رپرسن له ئاراسته كردنی موشه‌كه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ریاز و سازدانی كاری تیرۆرستی دژی سعودی.
راوێژكارێكی كۆشكی سپی ئه‌مەریكا ده‌ڵێت، ئێران به‌مه‌به‌ستی لاواز كردنی جیهانی عه‌ره‌بی هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هه‌وڵی ڕاكێشانی جیهانی عه‌ره‌به بۆ ناو گۆماوی شه‌ڕی ناوچه‌كه.
هه‌مو ئه‌م پێشهاتانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌رچی زیاتر به‌ره‌و عه‌سكه‌رتاری و توندوتیژی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت.
روداوه‌كانی كوردستان و عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆر خێران كه نیشانده‌ری ئه‌وه‌ن ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م وه‌رچه‌رخانێكی مێژوی گه‌وره‌دایه، ره‌نگه سه‌ره‌نجام روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان ئێران و سعودیه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه و لوبنانیش یه‌كێكه له گۆڕه‌پانه‌كانی زۆرانبازیه‌كه.
ئێران وه‌ك ده‌وڵه‌ت وه‌ك رژێم یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌بێت بگۆڕێ و ڕه‌فتاری سیاسی خۆی له هه‌ژمون و سه‌پاندن دوربخاته‌وه، ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات به ئاشكرا ده‌بینرێت سه‌ره‌تا سیمای گۆڕانكاری گه‌وره‌یه له ناوچه‌كه‌دا.
ئاڕاسته‌ی گشتی یان مه‌یلی سیاسی جیهان وا ئاماژه ده‌كات كه ڕژێمی ئێران ڕێی ئاهه‌نگی یۆبێلی زێڕینی پێ نادرێت.
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی ئقلیمی نوێ له ئارادایه
زۆرێك له چاودێرانی سیاسی شاره‌زایانی سه‌ربازی پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئێستا ڕوده‌دات له چوارچێوه‌ی پلانێكی داڕێژراودایه و زه‌مینه‌سازیه بۆ شه‌ڕێكی تائفی، به‌ڵام به‌به‌رگی (نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بی). كه ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هێزی شیعه‌گه‌رایی ئێرانه كه له هه‌ڵكشاندایه و گه‌یشتۆته (یه‌مه‌ن و لوبنان و سوریا و عێراق، ئه‌نجامه‌كه‌شی به پشتیوانی ئه‌مریكی و ئیسرائیلی و ئیقلیمی جێ به جێ ده‌كرێت. ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان ئه‌گه‌ری پێكدادانه سه‌ربازیه‌كانی نێوان ئێران و سعودیه له‌ناوچه‌كه‌دا زیاتر كردوه كه لوبنان و سوریا و یه‌مه‌ن ده‌گرێته‌وه. ئه‌وه‌ی پێشبینی لێ ده‌كرێت كه روبدات.
- پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌كی تازه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی شوارسكۆف بۆ شه‌ڕی كوێت دایمه‌زراند.
- پێكدادانی سه‌ربازی نێوان سعودیه و ئێران به‌بیانوی رێگه گرتن له گه‌یشتنی یارمه‌تی سه‌ربازی و موشه‌كی ئێران بۆ حوسیه‌كان له یه‌مه‌ن و پشتگیری ئه‌مەریكی بۆ سعودیه.
- لێدانی لوبنان به‌بیانوی ریشه‌كێشكردنی حیزبوڵای لوبنان و ئیسرائیلیش یه‌كێكه له پایه‌كانی ئه‌م قه‌یرانه كه پێشبینی ده‌كرێت جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی حیزبوڵا ئه‌نجام بدات.
- په‌لاماردانی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر له‌لایه‌ن هێزی میسری و ئیماراتی و سعودیه و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وحه.
- دژه هێرشی ئه‌مەریكاو ئیسرائیل و سعودیه له سوریا بۆ ئه‌و ناوچانه هاوپه‌یمانانی ئه‌مەریكا له‌ده‌ستیان داوه، ره‌نگه له‌گه‌ڵ بونه‌وه‌ی روسیاش هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
ئامانجی خوێن به‌ربونی هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا و عێراق و هه‌ڵایسانی جه‌نگی ناوخۆی ئه‌هلییه. سیناریۆی دژیش ره‌نگه هاوپه‌یمانیه‌كی ئێران و سوریا و توركیا و عێراق بێت كه سه‌ره‌تا روسیا له‌گه‌ڵیدا هاوسۆز بێت. سه‌ركه‌وتنی ئه‌م جه‌نگه ئیقلیمیه‌ی داهاتو كه پێشبینی كراوه و له لێواری به‌رپابونیدایه. به‌ڕای شاره‌زایان به وێران كردنی ئێران و گۆڕینی قه‌ته‌ر و ریشه‌كێش كردنی حیزبوڵادایه. سه‌رنه‌كه‌وتنیشی وێرانكردنی سعودیه‌و دابه‌شكردنی به چه‌ند ده‌وڵه‌تێك و لێدانی ئیسرائیل و ئیماراته.
ره‌نگه ئه‌مه دواترینی ئه‌و جه‌نگانه ده‌بێت له‌ناوچه‌كه‌دا كه به ده‌وڵه‌ته‌كان و سنوره‌كان و ره‌نگه ته‌نانه‌ت به گه‌له‌كانیشیانه‌وه بگۆڕێت.