(سبه‌ی):
وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێم سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی پێشوازیكرد له كێن گرۆس، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌راندن و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ژوری په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ئاماده‌بون، گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی هه‌رێم و كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم و پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.