(سبه‌ی):
ئیداره‌ی قه‌زای كفری چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له دوباره‌بونه‌وه‌ی حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن له ماڵان و ئۆتۆمبیلی هاوڵاتیان له‌ناو قه‌زاكه‌دا.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی قایمقامی كفری له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی قه‌زاكه‌دا، بڕیاردرا له‌دوای كاتژمێر (11:00)ی شه‌وه‌وه هاتوچۆی ماتۆڕسكیل له قه‌زاكه‌دا قه‌ده‌غه بكرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كانه‌ش ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت كه بێ مۆڵه‌تن.
جه‌لال نوری قایمقامی كفری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی كفری پلانی تۆكمه‌یان داڕشتوه‌و به هه‌وڵی هه‌مو لایه‌ك حاڵه‌تی ته‌قه‌كردن له ماڵان كۆتایی پێدێت.
قایمقامی كفری داوای له‌و هاوڵاتیانه كرد كه ته‌قه له ماڵه‌كانیان كراوه سكاڵا تۆمار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێكاریی یاسایی بگیرێته‌به‌ر.