(سبەی):
بڕیارە وەزارەتی پێشمەرگە خۆی رێکبخاتەوە و دەوامی وەزارەتەکەیان زیاتر بکات و لیژنه‌یه‌كیش بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و (10) لیوا هاوبه‌شه پێكهێنراوه كه به‌هۆی روداوه‌كانی (16)ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان) رایگه‌یاند: له دوا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌ت له هه‌فته‌ی رابردودا بڕیار له سه‌ر زیادكردن و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دراوه و ئەوەش چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
یاوەر دەڵێت:”له‌مه‌ودا ده‌وامی دیوانی وه‌زاره‌ت (100%) ده‌بێت و لیواكانی سه‌ربه وه‌زاره‌تیش به‌شێوه‌ی په‌نجا به په‌نجا ده‌بێت و هه‌مان بڕیار بۆ هێزه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتای پێشمه‌رگه نێردراوه و به‌سه‌ر ئه‌وانیشدا جێبه‌جێ ده‌كرێت”.
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه بهوەدەکات لیژنه‌یه‌كی تایبەت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌و (10) لیوا هاوبه‌شه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێكهێنراوه كه به‌هۆی روداوه‌كانی (16)ئۆكتۆبه‌ره‌وه هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه.
ta bnamalay barzany mabn re nadan peshmarga rek bbetawa, chunka zarar akan awan ayanawe peshmarga bnamalakay awan bpareze nak KURDISTAN.