بەهۆی فشاری توركیاوە لیواكەی سەرۆك كۆمار رەوانەی خورماتو نەكرا

دیمەنێکى خورماتو، پێش روداوەکانى (16)ى ئۆکتۆبەر

(سبەى):

هەرچەندە بڕیاربو لیوایەکى سەرۆك كۆمار رەوانەی قەزاى خورماتو بکرێت لەپێناو ئاساییکردنەوەى دۆخى قەزاکە، بەڵام بەهۆی فشاری توركیاوە لیواکە رەوانە نەکراوە.

هاوار داودی نوێنەری ئاوارەكانی خورماتو بە (تۆڕى میدیاى گۆڕان)ى راگەیاند؛ ئاماژە بەوەدەكات، فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق پێیراگەیاندون بەهۆی فشاری توركیا و توركمانەكان حەیدەر عەبادی رێگریكرد لە ناردنی لیوایەكی سەرۆك كۆمار بۆ خورماتو.

لەگەڵ ئەوەشدا باس لەوە دەکات کە سەرۆك كۆمار پێی راگەیاندون لە هەوڵدان بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی خورماتو.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە