(سبەی):
لەگەڵ موسڵمانانانی سەرتاسەری جیهاندا، له شار‌و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به بۆنی یادی له دایكبونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) چه‌ندین ئاهه‌نگ و مه‌راسیمی ئاینی به‌ڕێوه‌چون.
فەرەیدون غەریب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی سلێمانی رایگەیاند؛ پێویسته ئه‌و بۆنانه بكرێنه هه‌وێنی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینه‌كان.
هاوڵاتیانی هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی نوقڵ و شیرینی داواده‌كه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كگرتوبن له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكدا.
مامۆستایانی ئایینی كۆیه رایانگەیاند؛ پێویسته له یادی رۆژی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)دا كۆتایی به هه‌مو كێشه‌و ئاڵۆزییه‌كان و قه‌یرانه‌كان بهێندرێت.
هەر ئەمڕۆ شاندێکی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی د.شۆڕش حاجی ئەندامی خانەی راپەڕاندن سەردانی مزگەوت و تەکیەکانی شاری هەولێری کرد بە بۆنەی یادی لە دایک بونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، بۆ پیرۆزکردنی ئەو یادە لەگەڵ موسڵمانانی شارەکەدا.