(سبەی):
بۆ سه‌لامه‌تی به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان نزیكه‌ی سێ مه‌تر ئاو دابه‌زێندراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخانیش ده‌ڵێت: دوای بومه‌له‌رزه‌كه و جوڵاندنی به‌رد و تاشه‌به‌رده‌كانی چوارده‌وری به‌نداوه‌كه هێنده‌ی دیكه مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان زیادكردوه.
ره‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان رایگه‌یاند؛ بانكی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی به‌نداوه‌كه‌یان كردوه و له باره‌ی درزه‌كانی به‌نداوه‌كه و كاریگه‌ری بومه‌له‌رزه‌كه له‌سه‌ری راپۆرت ئاماده‌ده‌كه‌ن، به‌مزاونه‌ش كۆمپانیه‌یه‌كی ئیتاڵی سه‌ردانی به‌نداوه‌كه ده‌كات و له رێگه‌ی ئامێره پێشكه‌وتوه‌كانی ژێره‌وه‌ی به‌نداوه‌كه ده‌پشكنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێش بومه‌له‌رزه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌شه ژێر ئاوكه‌وتوه‌كانی به‌نداوه‌كه و كێشه‌كانی تری پێویستی به (10) ملیۆن دینار بوه به‌ڵام دوای بومه‌له‌رزه‌كه زیانه‌كان زۆر زیاترن.