(سبەی):
یه‌كی كانونی یه‌كه‌می هه‌مو ساڵێك رۆژی جیهانی نه‌خۆشی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش (ئایدزه)، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له راپۆرتی ساڵانه‌یدا دواین ئاماره‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی له سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوكرده‌وه، به گوێره‌ی راپۆرته‌كه ئایدز هه‌ڕه‌شه له كیشوه‌ری ئه‌ورپا ده‌كات و ئه‌گه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ش به‌و شێوه خێرایه به‌رده‌وام بێت جیهان ده‌سته‌وستان ده‌بێت له كۆنترۆڵكردنیدا.
“ئایدز شیاوی چاره‌سه‌ركردنه، ده‌ستپێشخه‌ربه‌و پشكنینی ئایدز بكه”، ئەمە ناونیشانی ئه‌و راپۆرته بو كه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له رۆژی جیهانی ئایدزدا بڵاویكرده‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ساڵانه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ژماره‌ی توشبوان به‌نه‌خۆشی كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش یاخود ئایدز له‌سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشتوه‌ته (37) ملیۆن كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش به‌شێكی زۆریان له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كانی ئه‌فریقا تۆماركراون.
به‌ڵام جیاواز له قه‌یرانه‌كانی تر ئه‌و نه‌خۆشیه بوه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر دانیشتوانی ئه‌وروپا به جۆرێك له ماوه‌ی (10) ساڵدا رێژه‌ی توشبوان به‌نه‌خۆشی ئایدز (52%) زیادیكردوه، به‌پێی دوایین ئاماریش كه له ساڵی (2016)دا ئاماده‌كراوه، ژماره‌ی توشبوان به‌و نه‌خۆشیه له (53) وڵاتی ئه‌وروپا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كانیان (900) ملیۆن كه‌سه (160) هه‌زار كه‌س زیادیكردوه.
به‌شێكی تری ئه‌و راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باس له زیادبونی رێژه‌ی توشبوان به‌نه‌خۆشی ئایدز له روسیا ده‌كات له‌و باره‌یه‌وه ڤادیم بۆكرۆڤسكی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ته‌ندروستنی زانستی بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئایدز ئاشكرایكرد، رێژه‌ی توشبون به ئایدز له روسیا (13،6%) زیادیكردوه.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ش ئایدز بوه‌ته هه‌ڕەشه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر دانیشتوانی ئه‌وروپا.
سۆزان جاكاب كه به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیه له ئه‌وروپا رایگه‌یاندوه، رێژه‌ی توشبون به‌و نه‌خۆشیه له ساڵی (2016)دا به‌رزترین ئاستی به‌خۆوه دیوه، هۆشداریشداوه له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بڵاوبونه‌وه‌ی ئایدز به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا به هاتنی ساڵی (2030) ناتوانن روبه‌روی ببنه‌وه.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وروپاوه به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌شێوه‌كی ئه‌رێنی باسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردوه.
د.جه‌واد مه‌حجور، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رەوپێشچونی گه‌وره‌ی به خۆوه‌بینیوه له خۆپاراستن و دیاركردنی نه‌خۆشیه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردن و سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دوچاری ئایدز بون.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندوه، خاڵی گرنگ له نه‌هێشتنی ئایدزدا زو ده‌ستنیشانكردن و ده‌ستكردن به چاره‌سه‌ركردنیه‌تی، له‌به‌رئه‌وه داوای له حكومه‌تی وڵاتان كردوه رێوشوێنی زیاتر و ستراتیژی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌و نه‌خۆشیه بگرنه‌به‌ر.