(سبەی):
بهرپرسی ناوهندی ههڵبژاردنی كۆمهڵی ئیسلامی، رایگهیاند: پرۆژهی یهك لیستی لایهنه ئیسلامییهكان بۆ بهشداری كردن له ههڵبژاردنی داهاتوی ههرێمی كوردستان نه ناوی ماوه نه ناوهڕۆك.
هاوژین عومهر، بەرپرسی ناوەندی ھەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، ئامادەیی حیزبەکەی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوی ھەرێمی کوردستان کرد دەبڕی و رایگەیاند: ئەو پرۆژەیەی کە بۆ یەک لیستی حیزب و لایەن و رێکخراوە ئیسلامییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەشداری کردنیان بە یەک لیست لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوی ھەرێمی کوردستان ھەبو، نەناوی ماوە نە ناوەڕۆک و پڕۆژەیەکە لاپەڕەی لەسەر ھەڵدراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد؛ پێش ریفراندۆم و دواتریش داوایان کردوە؛ ھەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەجێندای حیزبیی لایەنە دەسەڵاتدارەکان رێگای نەدا ھەڵبژاردن بکرێت، ئێستا یەک لەو رێگەچارانەی پێشنیازیان کردوە پێکھێنانی حکومەتی کاتی یان رزگاری نیشتیمانییە کە یەک لە ئەرکەکانی بۆ سەرپەرشتی کردنی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە.