(سبەی):
بەپێی پێشبینیه‌كانی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه كه باره‌گاكه‌ی له جنێفی سویسرایه، گرژی و ئاڵۆزی له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ساڵی داهاتودا به‌رده‌وام ده‌بێت.
له راپۆرتێكدا به‌ناونیشانی خستنه‌ڕوی ره‌وشی مرۆیی، شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ قه‌یرانه‌كانی ساڵی (2018) ناوه‌ندی ئه‌كابس پێشبینی ده‌كات پێش هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی مانگی ئایاری ساڵی (2018)، ئه‌گه‌ری پێكدان له نێوان هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ك و هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه جێناكۆكه‌كان زیادبكات.
ئاماژەی بەوەکردوە؛ ئه‌و ره‌وشه واده‌كات ناوبژیوانی لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رگرتن له دروست بونی توندوتیژی شتێكی پێویست بێت.
ناوه‌نده‌كه پێشبینی ده‌كات هه‌ر له‌ساڵی (2018)دا گرژی و ئاڵۆزی له نێوان توركیا و ئێران له‌لایه‌ك و حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌كی دیکەوە زیاد بكات.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ریفراندۆمه‌كه‌ی مانگی سێپته‌مبه‌ری ئه‌مساڵ ناكۆكی نێوان لایه‌نه كوردییه‌كانی زیاتر كردوه.