(سبەی):
ساڵانە لە نەخۆشخانەکانی کەرکوک (120) هەزار کەس پشکنینی ڤایرۆسی ئادزیان بۆ دەکرێت، لەماوەی (17) ساڵی رابردوشدا (15) حاڵەتی توشبون بەو نەخۆشییە تۆمارکراون.
له رۆژی جیهانی نه‌خۆشی ئایدزدا فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك مه‌راسیمێكی زانستی بۆ خۆپارێزی و هۆشیاری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌خۆشیه سازكرد.
د. فایه‌ق عارف، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی نه‌خۆشی ئایدز له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك رایگەیاند؛ ساڵانە زیاتر له (120) هه‌زار كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌ركوك پشكنینی ڤایرۆسی ئایدزیان بۆ ده‌كرێت و كه‌ركوكیش به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراقدا رێژه‌ی توشبوانی كه‌متره.
ئاماژەی بەوەشکرد،له ساڵی (2000)ه‌وه تاكو ئێستا (15) حاڵه‌تی توشبو به نه‌خۆشی ئایدز تۆماركراون و له‌و ژماره‌یه‌ش (10)یان گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر، ته‌نیا لە سنوری ئەو پارێزگایە و له‌ماوه‌ی (11) مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر (228) هه‌زار پشكنینی خوێن بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی ئایدز ئه‌نجامداوه، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها (19) حاڵه‌تی ئایدز تۆماركراون و هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه (17) كه‌سیان بیانی و دوانیان هاوڵاتی عێراقی بون.