(سبەی):
بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، باڵیۆز و كونسوڵی ئه‌مەریكا له عێراق و هه‌رێم سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی خانه‌ی راپه‌ڕاندن رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قۆناغه گفتوگۆ له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌كه‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له سلێمانی، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێشوازی كرد له دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئه‌مەریكا له عێراق و كێن گرۆس كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی کوردستان.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن و ژمارەیەک لە ئه‌ندامانی ژوری په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسییه‌كانی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەی بون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
لەوبارەیەوە محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند: هاتنی وه‌فدی ئه‌مەریكا بۆ لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌وه‌بو كه په‌له بكرێت له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، هەروەک ئه‌مەریكا ده‌یه‌وێت كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به گفتوگۆ‌و له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا چاره‌سه‌ربكرێن.
ئاماژەی بەوەکرد؛ ئەمەریکا خوازیارە راسته‌وخۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق خۆیان گفتوگۆ ده‌ست پێبكه‌ن.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه، رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قۆناغه گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه ده‌كه‌ن كه گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی پێشكه‌شی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كردوه و بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م قۆناغه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌مو وڵاتان پرۆژه‌كه‌ی گۆران بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی ده‌خه‌نه به‌رده‌ستیان.
له‌باره‌ی پرۆژه‌كه‌ی بزوتنەوەی گۆران بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رایگەیاند: تائێستا هیچ هێزێكی سیاسی نه‌یتوانیوه پڕۆژه‌كه‌ی گۆڕان ره‌ت بكاته‌وه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیش بۆ جێبه‌جێكردنی نییه.
وتیشی :”ده‌بێت كورد بیسه‌لمێنێت كه سه‌ركه‌وتوه له‌حكومڕانیدا، به‌شی سه‌ره‌كی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش، به باشكردنی ژیانی خه‌ڵك و دابینكردنی ئاسایشه‌وه هه‌یه”.