(سبەی):
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پاریزگاری سلێمانی له یه‌كه‌م رۆژی دوای ده‌رچونی فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونیدا له بینای پارێزگا ده‌ستبه‌كاربو.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ عومه‌ر قه‌ڵادزێی، كه پێشتر له‌بری پارێزگاری سلێمانی كاری ده‌كرد، پۆسته‌كه‌ی راده‌ستی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری نوێی سلێمانی كرد.
دوای ده‌ستبه‌كاربونی پارێزگاری نوێ له یه‌كه‌م كاری‌دا سه‌ردانی فه‌رمانبه‌رانی بینای پارێزگای سلێمانی كرد.
لە لێدوانێکیشدا د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر رایگەیاند؛ کە هەوڵدەدەن پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی نوێیان هه‌بێت بۆ سلێمانی و جگە لەوەش حكومه‌ت بكه‌نە حكومه‌تی خه‌ڵك.
وتیشی: كار بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی ده‌كه‌ین و ئامانجمان؛ بایه‌خدانه به پایه و كایه ئابورییه جۆراوجۆره‌كان، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌گوزاریی و وه‌به‌رهێنانه نیشتمانیی و بیانیه‌كان و دروستكردنی ده‌رفه‌ت و هه‌لی كار‌و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ، دور له هه‌ر جیاكارییه‌كی حیزبیی و سیاسیی.
رۆژی (28)ی مانگی رابردو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم مه‌رسومی ده‌ستبه‌كاربونی د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كری ده‌ركرد و دواتر وه‌زاره‌تی ناوخۆش فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك پارێزگار ئیمزا كرد.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كاندیدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان كه ساڵی (2014) به‌ڕێوه‌چو، زیاتر له (240) هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واوبونی ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆكی هه‌رێم، ئاماده‌نه‌بو مه‌رسومی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ده‌ربچێت.
دەقی په‌یامی پارێزگاری سلێمانی
به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
خه‌ڵكی جوامێر‌و شكۆمه‌ندی پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان و ره‌وه‌ندی كوردی
ئه‌مڕۆ، وه‌ك پارێزگاری سلێمانی، له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌نگ و ئیراده‌ی ئێوه و هه‌ڵبژاردنه‌كان و متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و دوای ته‌واوبونی هه‌مو ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به پشتیوانیی خودا و هیممه‌تی هه‌مولایه‌ك؛ به‌فه‌رمیی وه‌ك خزمه‌تكارو پارێزه‌ری سلێمانی؛ ده‌ستبه‌كاره‌كانمان ده‌كه‌ین.
به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كیی و ستراتیژیی ئێمه ئه‌و هێڵه گشتیانه‌ن كه به‌پێی سێكته‌ره جیاجیاكان له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا، به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن په‌سه‌ندكراون، كاری له پێشینه‌مان هه‌وڵدانه بۆ دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان، به‌مه‌به‌ستیی فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی شایه‌نانه بۆ هاوڵاتیانی به‌ڕێزی پارێزگاكه‌مان و چه‌سپاندنی حكومه‌تی هاوڵاتیی و یاساسه‌روه‌ریی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و لێپرسینه‌وه‌و به‌رجه‌سته‌كردنی ئارامیی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵك و ستراتیژ‌و ئاسایشی نیشتمانیی كوردستان.
ئامانجمان؛ بایه‌خدانه به پایه و كایه ئابورییه جۆراوجۆره‌كان، به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی سه‌رمایه‌گوزاریی و وه‌به‌رهێنانه نیشتمانیی و بیانیه‌كان و دروستكردنی ده‌رفه‌ت و هه‌لی كار‌و بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕ، دور له هه‌ر جیاكارییه‌كی حیزبیی و سیاسیی.
به‌پشتبه‌ستن به خۆتان، به زانایی و به‌ئه‌زمونتان، به‌ڕاوێژو پڕۆژه‌و ئامۆژگارییه‌كانتان، به به‌شداریكردنتان له گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌رنامه‌و بڕیاره‌كانماندا، كارده‌كه‌ین و ده‌خوازین له‌ڕێی هه‌ماهه‌نگیی و به‌شداریی ته‌واوكارییانه‌ی هه‌مو لایه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ناوه‌نده زانكۆیی و ئه‌كادیمییه‌كان و كه‌رتی تایبه‌ت و ره‌وه‌ندی كوردیی و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان و رێكخراوه ناحكومیه‌كان و میدیا‌و ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كان و ده‌سته‌بژێرو ئه‌زمونگه‌رانی پارێزگاكه‌مانه‌وه، بنیاتی حكومه‌تێكی خۆجێیی راسته‌قینه بنێین، كه توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌مانی هه‌بێت و سود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرێت و روبه‌ڕوی ئالنگارییه‌كان بێته‌وه، زه‌مینه‌ی لێبورده‌یی و یه‌كترقبوڵكردن و یه‌كترته‌واوكردن و پێكه‌وه‌كاركردن و كرانه‌وه‌ی زیاتر‌و خۆنه‌ویستیی و كاری خۆبه‌خشیی و كۆكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان؛ بڕه‌خسێنێت، رایه‌ڵه‌كانی ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌هێزبكات و كارلێكه كۆمه‌ڵایه‌تییه پۆزه‌تیڤ و ره‌نگاڵه‌ییه‌كان كاراتربكات، كه‌لتورو رۆشنبیریی و هونه‌رو به‌هامرۆیی و رۆحییه‌كان باڵاتربكات، ره‌فاهییه‌ت بخوڵقێنێت و سودو سه‌روه‌ریی گشتیی و ئاماده‌یی و شكۆی تاك زیاتر بكات، پێداویستییه‌كانی ئێستا دابینبكات و له بیری نه‌وه‌كانی داهاتوماندا بێت و ململانێی نه‌وه‌كان بۆ یه‌كتر ته‌واوكردنی نه‌واوه‌كان بگۆڕێت و گۆڕانی ئه‌رێنیی بێنێته‌كایه‌وه، ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی هاوبه‌ش و یه‌كسان بڕه‌خسێنێت، پڕۆژه‌ی نوێ بێنێته‌كایه‌وه، له خه‌می پاراستنی سه‌رمایه مرۆیی و مه‌ده‌نیی و ماڵیی و ژینگه‌ییه‌كاندا بێت.
پێشنیاز‌و به‌رنامه‌ی هه‌ماهه‌نگیی و كاركردنی هاوبه‌ش و راوێژكارییانه‌ی نێوان پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان‌مان راگه‌یاندوه و له هه‌وڵی په‌ره‌پێدانیدا ده‌بین و به‌سوپاسه‌وه له‌لایه‌ن هه‌مو پارێزگاكانه‌وه پێشوازی لێكراوه.
به وره‌ی پێشمه‌رگه نه‌به‌زه‌كانمان و به گیانی قوربانیدانی شه‌هیده نه‌مره‌كانمان خزمه‌ت و خه‌باتی یاسایی و كارگێڕیی و ئابوریی و مه‌ده‌نیی و دامه‌زراوه‌یی ده‌كه‌ین، راستییه‌كانتان ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست، درۆتان له‌گه‌ڵ ناكه‌ین، خیانه‌ت له ئه‌مانه‌ت ناكه‌ین و سامان و داهاتی ئه‌م وڵاته ده‌پارێزین، كار بۆ باشتكردنی هه‌مو كه‌رته‌كان و له پێش هه‌موشیانه‌وه ژیان و بژێویی و ده‌ره‌تان و په‌روه‌رده‌و فێركردن و ته‌ندروستیی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان ده‌كه‌ین.
چاوه‌ڕێی پشتیوانیی و به‌شداریی و هاوكاریتانین، چاوه‌ڕوانین ده‌نگی بڵندو بوێرتان بگۆڕن به‌ڕه‌نگی راسته‌قینه‌ی كاری هاوبه‌ش و سه‌رخستنی حكومه‌تی خه‌ڵك و به‌شداربن له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌و پێشنیاز‌و پڕۆژه‌و له چاودێریكردن و لێپرسینه‌وه‌مان.
شاد‌و سه‌ربه‌رزو سه‌ركه‌وتو بن..
خودا پشتوپه‌نای هه‌مومان بێت..
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر/ پارێزگاری سلێمانی
4/12/2017