(سبەی):
په‌رله‌مانتارێكی كورد بۆ خولی داهاتوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوید كاندید كرایه‌وه و زۆرترین ده‌نگی له ناو پارتی ژینگه‌دا به‌ده‌ستهێنا.
جه‌بار ئه‌مین، كه ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانتاری سویده و كورده، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی پارته‌كه‌یه‌وه زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و متمانه‌ی یه‌كه‌می كاندیده‌كانی پێدرا وه‌كو كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی داهاتوی په‌رله‌مانی سوید.
بڕیاره پێشنیاری كۆتایی ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی ژینگه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئاشكرابكرێت و له كۆتایی مانگی داهاتوشدا له كۆنگره‌ی پارته‌كه‌دا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر بدرێت.
له رۆژانی (8 تا 22)ی تشرینی دوه‌م، له هه‌رێمی ڤه‌سته‌ر بوتنی باكوری سوید، هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی پارتی ژینگه به‌ڕێوه‌چوه بۆ دیاریكردنی كاندید بۆ خولی داهاتوی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی سوید، كه بڕیاره له (9)ی ئه‌یلولی ساڵی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت.