(سبەی):
رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌زاران كه‌س كه به‌گومانی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركراون، له گرتوخانه‌كانی عێراقدا روبه‌ڕوی پێشێلكاری گه‌وره ده‌بنه‌وه.
هیومان رایتس وۆچ، له راپۆرتێكدا کە ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویکردەوە، رایگه‌یاند نزیكه‌ی (20) هه‌زار كه‌س له ناو گرتوخانه‌كانى عێراقدا به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ داعش ده‌ستگیركراون و زۆربه‌یان له‌و شوێنانه ده‌ستبه‌سه‌رن كه گونجاو نییه بۆ مرۆڤ و به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ناگیرێته‌به‌ر.
راپۆرته‌كه‌ی رێكخراوه‌كه له (76) لاپه‌ڕه پێكدێت و زانیارییه‌كان له شاره‌كانی هه‌ولێر و موسڵ و به‌غدا له مانگی تشرینی دوه‌می ساڵی (2016) تا مانگی ته‌مموزی (2017) كۆكراونه‌ته‌وه.