روسیا هاوکاریی شەڕڤانان دەکات

کۆبونەوەیەکى بەرپرسانى سەربازى روسیا و یەپەگە لە ناوچەیەکى دێرزور

(سبەی):

روسیا ئاشکرای کرد به‌ فڕۆكه‌ هاوكاریی‌ شه‌ڕڤانانی‌ كوردیان كردوه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ روباری‌ فورات.

ژه‌نه‌ڕاڵ یه‌فگینی‌ پۆپڵاڤسكی‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی‌ سوپای‌ روسیا له‌ سوریا، رایگه‌یاند؛ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ روسیا، (672) ئه‌ركیان به‌جێهێناوه‌ بۆ هاوكاریكردنی‌ یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل (یەپەگە) كه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ روباری‌ فوڕات له‌ دژی‌ چه‌كدارانی‌ داعش ده‌جه‌نگن.

پۆپڵاڤسكی‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كانی‌ پارێزگای‌ دێرزور قسه‌ی‌ كردوه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردوه‌ راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌ روسیه‌كانیش له‌ماوه‌ی‌ رابردودا هاوكاری‌ كورده‌كانیان كردوه‌ له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعشدا.

هاوكاری‌ روسیا بۆ شه‌ڕڤانان له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مەریكا پشتیوانی‌ سه‌ره‌كی‌ هێزه‌كانی‌ سوریای‌ دیموكرات (هەسەدە) ده‌كات له‌ شه‌ڕی‌ دژی‌ داعش.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە