(سبەی):
بەهۆی ناڕازی بونیان لەو نرخەی بۆ نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان دیاری کراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی کارەباکانیان کوژراندوە و بڕیاریاندا چیتر کار نەکەن.
کەمال جەولال، جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی مۆلیده ئه‌هلیه‌كان، رایگه‌یاند: له ئه‌مڕۆوه پێدانی كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلییه‌كان به هاوڵاتیان له سلێمانی راده‌گرن به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی داواكاریه‌كانیان له دابینكردنی سوته‌مه‌نی و زیادكردنی نرخی یه‌ك سەعات كاره‌بای موەلیدە ئەهلییەکان له (42) دینارەوە بۆ (46) دینار له‌لایه‌ن كاره‌بای سلێمانی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه.
راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داواكاریه‌كانمان نه‌درێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له راگرتنی كاره‌بای مۆلیده‌كان له سلێماین، كه له ئێستادا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه فشار خراوه‌ته سه‌ریان بۆ كردنه‌وه‌ی مۆلیده‌كانیان.
ناڕەزایەتی خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان لەکاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە، قائیمقامیەتی سلێمانی نرخ و کاتی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی دیاری کرد بۆ مانگی تشرینی دوەم کە نرخی سەعاتێک کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ هەر ئەمپێرێک (42) چل و دو دینارە كە سەعاتی كارپێكردنی مۆلیدەكان لە گەرەكەكاندا جیاوازە، بەگشتی لەنێوان (170–185) سەعاتدایە.
لە دوای كۆبوونەوەكە سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند: بەپێی خشتەی بەرنامەی كارپێكردنی مۆلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی كانونی یەكەم دیاری كراوە، بەیانیان لە سەعات (7) بۆ (8:30) و عەسران لە سەعات (2:30) بۆ یەکی شەو بۆ هاوڵاتیان دابین دەكرێت.