(سبەی):
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق بڕیاریدا، له سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت بێ به‌رامبه‌ر بۆ هه‌ر خێزانێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخان دابین بكات.
ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: دابه‌شكردنی نه‌وت خێزانه‌كانی هەڵەبجە و دەربەندیخان و ناحیه‌ی قۆره‌تو و ناحیه‌ی مه‌یدان ده‌گرێته‌وه، وه‌ك هاوكارییه‌ك له دوای روداوی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی مانگی رابردودا كه له‌و ناوچانه‌دا رویدا و له چه‌ند رۆژی داهاتودا نه‌وته‌كه دابه‌ش ده‌كرێت.
ده‌رباز محه‌مه‌د، وتیشی :” بڕی 250 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بۆ فراوان كردن و چاككردنی ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه‌لار و كفری ته‌رخان ده‌كرێت، كه خوێندكارانی ئاواره‌ی دوزخورماتو تێیاندا ده‌خوێنن”.