(سبەی):
دانیشتنی دادگایی كردنی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشوی هه‌ده‌په له گرتوخانه‌ی سینجان له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌خت ده‌ستی پێكرد.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه؛ لە دانیشتنی دادگادا کە ئەمڕۆ دەستی پێکردوە هه‌ریه‌ك له سه‌رپیل كه‌مالبای هاوسه‌رۆكی پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په) و محه‌مه‌د ئه‌سڵان هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په و ژماره‌یه‌كی دیکە له ئه‌ندامان و په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه ئاماده‌بون.
له كاتی دانیشتنی دادگایی كردنیی یۆكسه‌كداغدا جگه له میدیاكارانی سه‌ربه حكومه‌ت كه كارتی زه‌ردی ئاكه‌په‌یان پێ بو رێگه نه‌درا میدیاكارانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆن روماڵی دانیشتنه‌كه بكه‌ن.
عایشه ئاجار ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌ده‌په رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نراوه كه سەڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆی نیه به‌شداری راسته‌وخۆی دادگایی كردنه‌كه‌ی بكات، هه‌مو ئه‌وانه‌ش ده‌یسه‌لمێنن كه كه‌یسه‌كانی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په سیاسیین نه‌ك یاسایی.