كونسوڵی ژاپۆن: هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور كێشەكان چارەسەر بكەن

(سبەى):

كونسوڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان، لە مەراسیمی پێشكەشكردنی پێداویستی تایبەت بەهەڵگرتنەوەی مین بە دەزگای گشتی كاروباری مینی هەرێم ڕایگەیاند؛ پێویستە لەسەر بەغدا و هەولێر لەسەر بنەمای دەستوری عێراق دەست بكەن بە گفتوگۆی جدی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان.

سەبارەت بەهەرێمی كوردستانیش وتی: “پشتگیری لە دیالۆگی سیاسی و ئاشتییانە دەكەین لە نێوان هێزە سیاسییەكانی باشوری كوردستان بۆ چارەسەری بنەڕەتی كێشەكانی خەڵك”.

مۆریاسۆ كاتسۆمی وتیشى:”ژاپۆن پێیوایە بەغدا‌ و هەولێر گفتوگۆی جدی بكەن لەسەر بنەمای دەستوری عێراق، چونکە گفتوگۆ تاكە رێگایە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، بۆیە ئێمە پێمانوایە سەركردایەتی حكومەتی هەرێم‌ و حكومەتی فیدراڵ دەتوانن رێگاچارە بدۆزنەوە لەپێناو بەرژەوەندی خەڵك لە رێگای گفتوگۆوە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە