سەرۆكی پەرلەمان: كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بە شەڕ چارەسەر ناكرێت

د. یوسف محەمەد، لە (14)ـەیەمین كۆنفراسی كورد و یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا

(سبەى):

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت؛ شەڕ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ناكات و ئەوە دەخاتەڕو؛ ئەگەر لەبری بەرژەوەندی كەسی و حیزبی بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگیرێت ئەوا چارەسەر ئاسان دەبێت.

د. یوسف محەمەد، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە وتارێكدا لە (14)ـەیەمین كۆنفراسی كورد و یەكێتی ئەوروپا لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا رایگەیاند؛ تیرۆر و كۆچ دەریخست بەرژەوەندی هاوبەش لە نێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتی ئەوروپادا هەیە.

وتیشى: “سەقامگیری لە هەرێم بە دیموكراتیزەكردن دێتە كایەوە ئەوەش لە رێگەی سەربەخۆیی دادگاكان و دژایەتیكردنی گەندەڵی و دامەزراندنی دەسەڵاتێكی یاسادانانی بەهێز كە لە ماوەی رابردودا بزوتنەوەی گۆڕان كاری بۆ كردوە”.

لەبارەى کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغداشەوە وتى؛ شەڕ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ناكات، ئەگەر لەبری بەرژەوەندی كەسی و حیزبی بەرژەوەندی گشتی لەبەرچاو بگیرێت ئەوا چارەسەر ئاسان دەبێت”.

هەروەک داوایكرد؛ هەرچی زوە بارودۆخی سەربازیی كۆتایی پێبێت بە تایبەت لە كەركوك و خورماتو.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە