ئۆپەراسیۆنی قوڵایی بیابان دەستی پێکرد

ئۆپەراسیۆنی حەشدی شەعبی لە بیابانی رۆژئاوا

(سبەی):

چەکدارانی حەشدی شەعبی بە پشتیوانی هێزەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لەناوچەکانی بیابانی بادیەی جزیرەی نێوان موسڵ و ئەنبار دەست پێکرد.

شانەی راگەیاندنی جەنگی، هێزەکانی حەشدی شەعبی بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ هەینی بەپشتیوانی هێزەکانی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکانی جزیرەی رۆژئاوای نێوان موسڵ و ئەنبار و تا سەر سنوری سوریا دەست پێکردوە، بۆ پاککردنەوەی ئەو ناوچانە لە پاشماوەی چەکدارانی داعش.

بەپێی راگەیاندراوەکە، بەبەشداریی ژمارەیەک لە لیواکانی حەشدی شەعبی لە قوڵایی بیابانی جزیرەی رۆژئاوای عێراق و سەر سنورەکانی سوریا، ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت تا کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوەتی ناوچەکانی سەر بە قەزای حەزەر و بەععاج و بیابانی رۆژئاوا لەژێر دەستی داعش و کۆتایی هێنان بەو گروپە لە عێراقدا.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە