(سبەی):
له ناوچه‌ی ئه‌ڵماسی ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرش دەکەنە سه‌ر هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق.
ئه‌فراسیاو كامیل به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك راگه‌یاند: كه‌سانێكی نه‌ناسراو هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و تائێستا هیچ سه‌ره داوێكیان له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرا نه‌كردوه.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك ئاشکرای کردوە؛ هێرشبه‌ره‌كان دو بۆمبی ده‌ستییان هه‌ڵداوه‌ته ناو ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی دژه تیرۆر و دواتر هێرشیان كردوه‌ته سه‌ریان و هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌و پۆلیس به‌رپه‌رچی هێرشبه‌ره‌كانی داوه‌ته‌وه و ئێستا لێكۆڵینه‌وه له روداوەکە ده‌كه‌ن.