(سبەی):
بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی كورد له خورماتو ئه‌نجامدراوه، وه‌فدێكی نه‌ته‌وەیه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانی قه‌زاكە دەکات و رێگەیان پێ‌نادرێت بچنه ناو گه‌ڕه‌كه كوردنشیه‌كانه‌وه.
عه‌لی هاشم حسێنی، وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتو به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند: وه‌فدی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پرسیاریان له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی ئاواره‌كان و شه‌ڕو ئاڵۆزیه‌كانی قه‌زاكه كردوه.
وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وتی :”به‌وه‌فدی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانمان راگه‌یاندوە ئێمه كورده‌كانی خورماتومان ده‌رنه‌كردوه، به‌ڵكو خۆیان رۆیشتون و لاریمان له گه‌ڕانه‌وه‌یان نییه”.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌ردار محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای خورماتو بۆ (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی ئاشكرا كرد؛ هه‌وڵی زۆریان داوه وه‌فده‌كه سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كان بكه‌ن و به‌چاوی خۆیان كاولكاری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ببینن، به‌ڵام له‌ژێر فشاری به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبیدا وه‌فده‌كه داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه.