(سبەی):
سبه‌ینێ دوشەممە حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات.
میدیاكانی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه بڵاویانكرده‌وه، ئامانج له سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ پاریس، بۆ به‌شداریكردنه له كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به كه‌شوهه‌وا.
سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه پێشتر حه‌یده‌ر عه‌بادی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردو سه‌ردانی پاریسی كرد و له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆبوه‌وه و چه‌ند رێكه‌وتنێكیان له بواری هه‌ماهه‌نگی و بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات ئیمزا كرد، له چه‌ند رۆژی رابردوشدا وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی فه‌ره‌نسایان كرد و له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆبونه‌وه به ئامانجی نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، له وه‌ڵامی ئه‌و سه‌ردانه‌شدا وته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند، كێشه‌كانی عێراق ناوخۆیین.